سایتی هەواڵ
www.hawall.kurdblogger.com
|
<%Category%>
|
((مافی مرۆڤ لە کوردستان لەژێر سفردایە)) 
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سەربە نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕاپۆرتێکدا باسی پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە لایەن ئاسایش و ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی یه‌کێتی و پارتییەوە ده‌کات . له ڕاپۆرته‌که‌دا سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌ڵێت لێپرسراوانی ئاسایش ڕازینه‌بوون ژماره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كانی پێشوو ئاشکرا بکه‌ن هه‌روه‌ها له ڕاپۆرته‌که‌ی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سەربە نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا هاتووه .له مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا 2234 كه‌س و له ئایاردا 2296 كه‌س و له حوزه‌یراندا 2106 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركراون هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كه دەستگیرکراوەکانی ئاسایش پێش دادگاییكردن ده‌ستگیركراون و به‌بێ دادگایكردن به‌ند ده‌كرێن و 90%ی به‌ندكراوه‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه پێش به‌ندكردنیان دادگایی نه‌كراون. هه‌روه‌ها له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه که به‌ندکراوه‌کان گوتوویانه به‌شێوه‌یه‌کی نا مرۆڤانه لەلایەن کارمەندانی ئاسایشەوە ئه‌شكه‌نجه‌دراون. هه‌روه‌ها له ڕاپۆرته‌کەدا هاتووه و ده‌ڵێت ژووره‌كانی به‌ندیخانه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر و سلێمانی دهۆك زۆر ته‌سكن و به‌ندكراوی زۆریشیان تێدایه ژوورێكی به‌ندیخانه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر 8 مه‌تر به 5 مه‌تره وه له‌كاتی سه‌ردانی نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌و ژووره 25 كه‌سی تێدابووه‌و له ژورێكی دیکه‌شدا 50 كه‌سی تێدابووه. له سلێمانیش له ژورێكی هه‌شت به‌پێنجدا 75 به‌ندكراو هه‌بووه. له‌به‌ندیخانه‌ی مه‌حه‌ته‌ی هه‌ولێریش له ژورێكدا 80 به‌ندكراو هه‌بووه كه به‌پێی وته‌ی نێرده‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌و ژووره ته‌نها جێگه‌ی 25 كه‌سی تێداده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه که ژماره‌ی هه‌ره زۆری به‌ندکراوه‌کان که‌سانی ئیسلامین به بیانوی توندڕه‌ویی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆره ده‌ستگیر کراون.
|
2007/10/12 ,
|
0
|
|
| |